AM:10:26:09/02/2026
792 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سوری دەڵێت، لە رۆژئاوا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوتابی بەهۆی ئاوارەبوونەوە لە مافی خوێندن بێبەش بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راپۆرتێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن لە سووریا، بەهۆی ململانێ سەربازییەکان و نەبوونی شوێنی جێگرەوە بۆ ئاوارەکان، سەدان قوتابخانە کراونەتە ناوەندی نیشتەجێبوون و لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ٢٣٠ هەزار قوتابی رۆژئاوای كوردستان لە خوێندن بێبەش بوون، ئەمەش پرۆسەی خوێندنی پەکخستووە و مەترسیی کارەساتی پەروەردەیی لێدەکرێت.
لە راپۆرتەکەدا هۆشداری دراوەتە
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوی یونیسێف کە مانەوەی ئەم ژمارە زۆرەی منداڵان لە
شەقام و کەمپەکاندا، دەبێتە هۆی زیادبوونی دیاردەی کارکردنی منداڵان و
بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری و دروستبوونی کارەساتی کۆمەڵایەتیی درێژخایەن.