ئەندازیارێکی ئیتاڵی لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا دەکات کە رەنگە هەرەمی گەورەی جیزە زۆر کۆنتر بێت لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا.
زیاتر لە سەدەیەکە، شوێنەوارناسانی میسر مێژووی هەرەمی گەورەیان بۆ نزیکەی ساڵی دوو هەزار و ٥٨٠ ساڵ پێش زایین، نزیکەی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمی فیرعەون خوفو لە شانشینی چوارەمی میسری کۆن دادەنێن بەڵام توێژینەوە نوێیەکە بە سەرپەرشتی ئەندازیاری ئیتاڵی ئەلبێرتۆ دۆنینی لە زانکۆی بۆلۆنیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕەنگە هەرەمەکە دەیان هەزار ساڵ پێشتر دروستکرابێت.
دۆنینی روونیکردەوە
کە شێوازی ئەو بەردانەی لە بنی هەرەمەکەدان ئەوە پیشان دەدات کە دەکرێت تەمەنی لە
نێوان ٢٠ هەزار بۆ ٤٠ هەزار ساڵدا بێت.
توێژینەوەکە
دوانزە خاڵ لە دەوری بنکەی هەرەمەکەی تاقیکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە هەندێک
پێوانە ئاماژە بە گۆڕانی زەوییەکای دەکەن لە ماوەی دەیان هەزار ساڵدا، بە تێکڕا
نزیکەی ٢٥ هەزار ساڵ، دۆنینی پێشنیاری کرد کە رەنگە فیرعەون خوفو هەرەمەکەی نۆژەن
کردبێتەوە نەک دروستی کردبێت.
ئەم دۆزینەوانە
دیدێکی نوێ پێشکەش دەکەن ئەویش دوورکەوتنەوە لە مێژووی شوێنەواریی نەریتی، کە
زۆرجار پشت بە تۆمارە مێژووییەکان، نووسراوە ناوخۆییەکان، یان مێژووی ڕادیۆکاربۆنی
ماددە ئۆرگانییەکان دەبەستێت، رێبازیREM رێگە دەدات بە گرنگیدان بە گۆڕانی
ڕاستەقینەی خودی بەردەکە بۆ خەمڵاندنی تەمەنی پێکهاتەکە، لە هەمان کاتدا دان
بەوەدا دەنێت کە هۆکارەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، بارانبارین، هاتوچۆی
سەردانکەران.
دۆنینی ئاماژەی
بەوە کرد کە تەکنیکەکە بە وردی وادەی دروستکردنی هەرەمەکە دیاری ناکات، بەڵکو
تەمەنی هەرەمەکە دەخەمڵێنێت، تێکڕای پێوانەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەری ٪٦٨هەیە کە تەمەنی هەرەمەکە لە نێوان نزیکەی
١١ هەزار بۆ ٣٩ هەزار ساڵدایە، کە تێکڕای گشتی نزیکەی ٢٤ هەزار و ٩٠٠ ساڵە.