سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی قەدەغە کرا

PM:02:20:08/02/2026

924 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق دەڵێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی کوردستان لەناو شارەکانی عێراق قەدەغە دەکرێت و بڕیارەکە پەیوەندیی راستەوخۆی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، حکومەتی عێراق وتی، بەهۆی جیاوازیی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی کوردستان لەناو شارەکانی عێراق قەدەغە بکات.

وتیشی، هەر هاووڵاتییەک دانیشتووی شارەکانی عێراق بێت و ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هەرێمی کوردستان بکڕێت پێویستە، گومرگی ئۆتۆمبێلەکە بدات بە حکومەتی عێراق، کە نزیکەی هەزار دۆلارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک و بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە ژمارە کراون.













گەلەری