سەردێڕ:

بارانبارین بەردەوام دەبێت؟

PM:12:02:08/02/2026

908 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەور دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت و بەفرێکی کەمیش لەسەر لوتکەی شاخەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبارێت، سبەینێش کاریگەری شەپۆڵی بارانبارین لەسەر ناوچەکان زیاد دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، لە هەندێک کاتدا لە سەرجەم ناوچەکان باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و کاریگەری باران بارین بۆ ئەمڕۆ کەمێک لاوازتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ و لە هەندێ کاتدا کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوەکرد، کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکە زیاد دەکات، سەنتەری پارێزگای دهۆک، ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی هەیە و سەنتەری پارێزگای هەولێر، سلێمانی، کرکووک، هەڵەبجە بارانبارین لەسەرخۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت، لە هەندێ کاتدا ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، زۆرترین رێژەی دابارین لە (ئاکرێ، مێرگەسوور، بجیل، سیدەکان و پیران ) دەبێت و پێشبینی دەکەن لە سەرووی ٤٠ ملم بێت .

وتیشی، کەشی ناوچەکە هەوری دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی (سۆران و راپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت هەروەها باران بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان و پێشبینی زیاد بوونی با دەکرێت و لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووی ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بەم شێوەیەیە:

سلێمانی : ٩ پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ١١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ١٣ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی













گەلەری

‌بەپەلە