سەردێڕ:

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کۆدەبێتەوە

PM:12:48:08/02/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەبارەت بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە و میدیاکانی پارتیش دەڵێن، نێچیرڤان بارزانی پاشگەزبووەتەوە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەدا.


بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی ئێستای عێراق لەخۆدەگرێت، کۆببنەوە بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

ئەم کۆبوونەوانەش لە کاتێکدایە بەهۆی فشارەکانی ئەمریکاوە کاندیدکردنی نووری مالکی کێشەی تێکەوتووە و ئەگەری هەیە پەنا ببرێتە بەر بژاردەیەکی دیکە.

هاوکات، وا بڕیار بوو هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانیش بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی پاشگەزبووەتەوە و بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.













گەلەری