PM:05:43:08/02/2026
912 جار خوێندراوەتەوە
كۆمپانیای PVI بۆ پشكنینی هه‌ززه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل، بڕیارێكی نوێی بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، سیستمێكی نوێ بۆ وه‌رگرتنی كرێ و سزای دواكه‌وتنی پشكنینی ته‌كنیكی په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی كۆمپانیای PVI بۆ پشكنینی هه‌ززه‌ی ساڵانه، لەمرۆوە رێنماییه‌كان ده‌خرێنه‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سیستمی كرێی پشكنینی ساڵانه و سزای دواكه‌وتن به‌گوێره‌ی كۆتا پشكنین كه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌نجامدرابێت جێبه‌جێده‌كرێت.
هاوکات له ورده‌كاری بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له كاتی یاسایی
خۆیاندا سه‌ردان ده‌كه‌ن، كرێی پشكنینیان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی
زیاده‌یان لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی یه‌ك ساڵ دواكه‌وتوون، جگه
له كرێی پشكنینی ئاسایی، بڕی ٥٠٪ی كرێی ساڵێكی پشكنین وه‌ك سزا ده‌خرێته سه‌ر
پاره‌كه‌یان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و زیاتر پشكنینیان
نه‌كردووه، سزاكه‌یان قورس‌تر ده‌بێت و ١٠٠٪ كرێی پشكنین بۆ ساڵی دووه‌م و هه‌ر ساڵێكی
دیكه‌ی دواكه‌وتوو وه‌رده‌گیرێت، (واته بۆ هه‌ر ساڵێكی دیكه‌ی دواكه‌وتو كرێی
پشكنینه‌كه دوو هێنده ده‌بێت).
كۆمپانیای PVI كاره‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌كانی (هه‌ولێر، دهۆك، سۆران، شه‌قڵاوه
و ئاكرێ) جێبه‌جێده‌كات، كه ئه‌و پشنینه له‌ناو هاوڵاتیاندا پێیده‌وترێت (هه‌ززه)
و مه‌رج و توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلی تێدا ره‌چاوده‌كرێت.