PM:07:27:07/02/2026
1468 جار خوێندراوەتەوە
رۆژی دووشەممە، ٩ـی شوبات پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، دانیشتنەکە لە دوو بڕگە پێكدێت، تایبەتە بە سوێندخواردنی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری تێدانیە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كە لایەنە
سەرەكییەكانی پێكهێنەری حكومەتی عێراق لە هەر سێ پێكهاتەی كورد و شیعە و سوننە لە
خۆدەگرێت، كۆببنەوە، بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوو هەوڵی ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شکستیهێنا و دانیشتنەکە دواخرا، هەرچی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیشە، چوارچێوەی هەماهەنگی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای دیاریکردووە بەڵام بەهۆی نارەزایی ئەمریکاوە، ناکۆکی لەناو لایەنەکانی عێراق دروستکردووە.