PM:06:47:07/02/2026
6512 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگای هەولێر دەڵێت، سەرەتای مانگی داھاتوو وردبینی لە ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست دەستپێدەکات بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ پێدانی زەوی. دەشڵێت، مەرجی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوەیە هەشت ساڵ خزمەتیان هەبێت و پێشتر زەوییان وەرنەگرتبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە وردبینیکردنی ناوی گرێبەستەکان بکرێت، بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و زەوییان پێ بدرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەپێی رێنماییەکان، پێویستە ئەوانەی لە زەوی وەرگرتن سودمەند دەبن
خزمەتی ھەشت ساڵی گرێبەستییان ھەبێت و پێشتر زەوییان وەرنەگرتبێت، لە دوو ھاوسەریش
یەکیان زەوی وەردەگرێت.
ئەوەی پێشتریش
خزمەتی کردووە، بۆ نموونە وەکو وانەبێژ، ئەوەیان بۆ حیساب ناکرێت بەڵکو لەو کاتەوەی
بوونەتە گرێبەست بە خزمەت بۆیان حیساب دەکرێت.