سەردێڕ:

باخچەلی: بڕیاری ئێمە زۆر روونە؛ ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەکرێن

PM:04:23:03/02/2026

1004 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) دەڵێت، ئەوانەی پلانی تێکدانی برایەتی ئەبەدی تورک و کوردیان هەیە، دەدۆڕێن. دەشڵێت، بڕیاری ئێمە زۆر روونە، عەبدوڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) لەوتارێكدا وتی، رێککەوتنی حکومەتی سوریا و هەسەدە/یەپەگە لەسەر ئاگربەستێکی هەمەلایەنەو یەکخستنی قۆناغ بە قۆناغی پێکهاتە سەربازی و ئیدارییەکان بۆ کۆماری سوریا، وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوەو پێشوازی لێکراوی بەهێزکردنی سەروەری سوریاو دەستەبەرکردنی سەقامگیری درێژخایەنە.

باسی لەوەشکرد، تورک هی ئێمەیە، کورد هی ئێمەیە، نەتەوەی تورک ئێمەیە و هەموومان یەکین و بڕیاری ئێمە روونە، عەبدوڵا ئۆجەلان لە مافی هیوا "ئازادکردنی بەمەرج" سوودمەند دەبێت، ئەحمەد تورک و هاوڕێكانی دەگەڕێنەوە بۆ پێگەی خۆیان (واتا دەبنەوە بە سەرۆكی شارەوانی)، دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی.

لە بەشێکی قسەکانیدا دەوڵەت باخچەلی وتی، کورد بریتیی نییە لە پەکەکە و یەپەگە و دەبێت مافیان هەبێت لە تورکیای بێ تیرۆر و سوریای یەکپارچەدا و رێککەوتنەکان جێبەجێبکرێن، گوێ بەو دەنگانەش نادەن کە دەیانەوێت رێگە لە ئامانجەکانی تورکیا بگرن بۆ سەقامگیربوون.


 













گەلەری