PM:04:02:03/02/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای راپەڕین ئاگاداری هاوبەشانی پرۆژەی روناکی دەکاتەوە، لە مانگی شوباتەوە نرخی کارەبا بە بێ داشکاندن دەبێت و لە هەوڵدان کارەبای ٢٤ کاتژمێری بە تەواوی دەڤەرەکە بگەیەنن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، هاوبەشانی کارەبا لە سەنتەری رانیە و گوندی قوڕەگۆ و شارەدێی بۆسکێن ئاگادار دەکاتەوە، کە لە مانگی ١١ـەوە بەشداری پرۆژەی روناکین، بەم شێوەیە داشکاندنیان بۆ کراوە لە نرخی کارەبا، مانگی یەکەم داشکاندنی ٪٥٠، مانگی دووەم داشکاندنی ٪٢٥ و مانگی سێیەم داشکاندنی ٪١٥ـیان بۆ کراوە.
وتیشی، لە
مانگی شوباتەوە، نرخی کارەبا بە بێ داشکاندن دەبێت و لە نزیکترین کاتدا، تەواوی
شارۆچکە و شارەدێکانی راپەڕین کارەبای ٢٤ کاتژمێریان پێ دەگات.