سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: داوا لە حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەم پابەندی ئاگربەست بن

PM:05:33:31/01/2026

988 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی رایگەیاند، "داوا لە حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەم پابەندی ئاگربەست بن و پشت بە دیالۆگ ببەستن". دەشڵێت، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات".


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیامێکدا سەبارەت بە پشتیوانی کوردانی رۆژئاوا دەڵێت، " گەلی کورد یەک نەتەوەیە و یەک چارەنووسیشمان هەیە، دەبێت هەر کوردێک پشتیوانیی کوردی رۆژئاڤا بێت".

سەبارەت بە ئاگربەستی دیمەش و هەسەدە باسی لەوەکردووە، "داوا لە حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەم پابەندی ئاگربەست بن و پشت بە دیالۆگ ببەستن، هەروەها مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.













گەلەری

‌بەپەلە