سەردێڕ:

حەج و عومرەی هەرێم: هەموو حاجیان بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەج دەکەن

PM:07:23:29/01/2026

1272 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ رێگەی وشکانی نییە و هەموو حاجیان بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەج دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو ئەزموونێکی سەرکەوتوومان هەبوو لە رێگەی وشکانی، بەڵام ئەمساڵ سەرجەم حاجیان لە هەرێمی کوردستانەوە بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەج دەکەن".

هاوکات کاروان ستوونی هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە رێگەی ئاسمانی و وشکانی لە رووی تێچووەوە، "جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە و بە رێگەی ئاسمانییش، گەیشتن بە سعودیە ئاسانترە و کاتێکی کەمتری پێدەچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە حکومەتی عێراقیش جێبەجێیکردووە، بەڵام نزیکەی پێنج هەزار حاجی لەو پارێزگایانەی عێراقەوە کە نزیکن لە سعودیە، بە رێگەی وشکانی گەشت دەکەن.













گەلەری

‌بەپەلە