سەردێڕ:

کەشناسی رێژەی بارانبارین و وادەی کۆتایهاتنی راگەیاند

PM:11:12:28/01/2026

1572 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو تا نیوەشەو بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێک ناوچەی گەرمیان دەبارێت و هەندێک جاریش هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
دەشڵێت، لە دوای نیوەشەو شێوازی بارانبارین، نمە بارانی پچر پچڕ دەبێت لە هەمان ئەو ناوچانە و ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا تەم لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری دهۆک و دەورووبەری و هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێم دروست دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

هاوکات کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە:

هەولێر: ٦،٣  ملم
پیرمام: ٨،٥ ملم
سلێمانی: ١٣ ملم
چەمچەماڵ: ١٥،٣ ملم
دهۆک: ١٠،٧  ملم
زاخۆ: ٥،٦ ملم
شەمامک: ٥،٥  ملم












گەلەری