PM:06:23:28/01/2026
1836 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٥٧ هەزار دینار، لە ئێستادا بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥ هەزار دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕەکە بەهاکەی بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.
بەرزبوونەوەی بەهای
دۆلاری ئەمریكی چەندین هۆكاری هەیە، كە گرنگترینیان هۆشدارییەكانی ترەمپ بە عێراق
بۆ كەمكردنەوەی پێدانی دۆلار بە عێراق لە پارەی نەوت و هاوكات پەیڕەوكردنی سیستمی
ئەسیكۆدا، كە بەهۆی بەرزی نرخی گومركەوە بازرگانان كشاونەتەوە لە مەرزەكانی عێراق و
راستەوخۆ لە بازاڕ دۆلار دەكڕن بۆ هێنانی كاڵاكانیان.