PM:05:11:24/01/2026
27332 جار خوێندراوەتەوە
سبەی لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاساییە، تەنیا لە پێنجوێن كە ساردترین ناوچەی كوردستانە لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەكان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش راوێژ بە قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بۆ سبەینێ یەكشەممە بریاریانداوە، دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز و گوندەكانی، ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ تەنها لە باخچەكانی منداڵان و پۆلی یەكەم تا شەشەم
لە ناوشار دەوامیان نییە و پشووە و هەروەها گوندەكانی دەوروبەری پێنجوێن و ناحیەی
گەرمك و سەرجەم گوندەكانی، بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن سەرپشك دەكەین بۆ دەوامی
سبەینێ بڕیار بدەن.