PM:08:03:28/01/2026
1964 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق وتی، نزیکەی دوو هەفتەیە داوایان لە دارایی هەرێم کردووە ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆیان رادەستبکات، بەڵام تا ئێستا نەنێردراوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچە بنێردرێت.
دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەکیان رادەستی بەغدا کردووە، بەڵام تا ئێستا ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتیان رادەستی بەغدا نەکردووە و بەمەش چارەنووسی مووچەی مانگی یەک تا ئێستا نادیارە.
چاوگێکیش بە ئێن
ئاڕتی وت، چاوەڕواندەکرێت پاش ناردنی ١٢٠ ملیارەکە لە رۆژانی داهاتوودا مووچەی
مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت، چونکە بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی حکومەتی
ماوەبەسەرچوو هەیەتی لەگەڵ بەغدا دەبێت بۆ مووچەی هەر مانگێک ١٢٠ ملیار رادەستبکات
بەڵام تا ئێستا نەیکردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە،
حکومەتی ماوەبەسەرچوو مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانیشی دابەشنەکردووە.