PM:07:07:28/01/2026
1556 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی مه‌رسومه‌كه‌ی سه‌رۆكی کاتی سوریا، ره‌گه‌زنامه ده‌درێته سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه كوردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا، رێنمایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری شارستانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی مه‌رسومی ئه‌حمه‌د شه‌رع كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی كورد.
له نووسراوه‌كه‌دا
ئاماژه به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ٤ـی مه‌رسومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع كراوه و تێیدا
هاتووه، كاركردن به هه‌موو ئه‌و یاسا و رێكارانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه له
ده‌ره‌نجامی سه‌رژمێریی ساڵی ١٩٦٢ـدا پارێزگای حه‌سه‌كه ئه‌نجامدراون، به‌و پێیه‌ش
ره‌گه‌زنامه‌ی سوریا ده‌درێت به هاوڵاتییانی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد كه دانیشتووی
خاكی سووریا‌ن.
پێشتریش، ته‌له‌فیزیۆنی
فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه، هه‌سه‌ده و دیمه‌شق رێككه‌وتن، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته
هۆی راگرتنی هێرشی گروپه‌كان، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌سه‌ده له شوێنه‌كانی
خۆی ده‌مێنێته‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی دیمه‌شقیش ده‌چێنه ناو شاره كوردییه‌كانه‌وه،
له‌كاتێكدا به‌رپرسانی رۆژاڤا تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتنه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.