بانکی رەشید رایگەیاند، لە رێگەی لقەکانی له فڕۆکەخانە و شوێنەکانی دیكه‌وه بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی کە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٣٢ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لقەکانی لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف و بەسرە بەردەوام دەبن لە کارکردن، لەوانەش فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەپێی رێساکانی ئاڵوگۆڕی دراو و دابینکردنی پێداویستییە نەختینەکانیان لە پشووی فەرمیدا.
بەپێی بەیاننامەکە،
بانکەکە داوای لە گەشتیاران کردووە، سەردانی لقە رێگەپێدراوەکانی ناو فڕۆکەخانەکان
و لقە دیاریکراوەکان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی راستەوخۆ دۆلار وەردەگرن.
به‌پێی بڕیاری
بانكی ناوه‌ندی عێراق، ژماره‌یه‌ك بانك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون
بۆ فرۆشتنی تاوه‌كو سێ هه‌زار دۆلار به هه‌ر گه‌شتیارێك و بۆ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك ١٣٢
هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت و له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا له فڕۆكه‌خانه پێیده‌درێت.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی
بانكی ناوه‌ندی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌شتی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه له ژێر
سزاكانی ئه‌مریكادایه دۆلاریان پێ‌نادرێت وه‌ك وڵاتانی ئێران، روسیا، كۆریای باكوور،
سوریا و ڤه‌نزوێلا.