سەردێڕ:

ئەمساڵ ٣٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاو رژاوەتە ناو بەنداوەكانی هەرێم

PM:04:41:28/01/2026

952 جار خوێندراوەتەوە

بەڕ‌ێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاوی هەرێم دەڵێت، لەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەیەكی زۆرزیاتر باران باریوە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو رژاوەتە بەنداوەكان و رێژەكەش زیاتر روولەبەرزبوونەوە دەكات.


رەحمان خانی، بەڕ‌ێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لە هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفرەی كە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی ژمارەیەك بەنداو بەڕ‌ێژەی لە ٢٠٠٪ زیادیان كردووە، كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرباشە و هێشتاش كاتێكی زۆر ماوە بۆ دابارینی بەفرو باران لەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ساڵی رابردوو ١٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاو هاتبێتە ناو بەنداوەكانەوە، ئەوا ئەمساڵ ٣٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكان و رێژەی ئاوی بەنداوەكانی بەڕ‌ێژەیەكی بەرچاو بەرزكردووەتەوە.

بەڕ‌ێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لەهەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماوەی كە ناوە بۆ وەرزی دابارین لە ئەمساڵدا لە بەفرو باران دەتوانین رێژەیەكی زۆر زیاتر لە ئاو لە بەنداوەكان كۆگابكرێت.













گەلەری