PM:02:02:28/01/2026
1516 جار خوێندراوەتەوە
نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، "بەردەوام دەبێت لە کارکردن تا دەگاتە ئەنجام کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نووری مالیکی کە کاندیدکراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، "بە تووندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە و بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و پێشێلکردنی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەزانین".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، گفتوگۆی نێوان وڵاتان تاکە بژاردەی سیاسییە نەک، نەک پەنابردنە بەر هەڕەشە
هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە کارکردن تا دەگاتە ئەنجام کە خزمەت بە
بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات.
ئەوەش دوای
ئەوەی دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کاندیدکردنی نووری مالیکی
بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە "زۆر خراپ" وەسف کرد و هۆشداریشی لە بڕینی
هاوکارییەکانی بۆ عێراق دا لە حاڵەتی هەڵبژاردنەوەی مالیکی وەکو سەرۆک وەزیران.