سەردێڕ:

میدیاکانی ئیسرایل: تا کۆتایی ئەمساڵ باڵوێزخانەی ئیسرایل لە سوریا دەکرێتەوە

PM:01:28:25/01/2026

904 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسرایل دەڵێن، بەمزوانە ئیسڕایل و سوریا لە پاریس بە نێوەندگیری ئەمریکا کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی رێککەوتننامە ئەمنیەکەی نێوانیانن و هاوکات، تا کۆتایی ئەمساڵێش باڵیۆزخانەی ئیسڕایل لە سوریا دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، میدیاکانی ئیسڕایل بڵاویانکردەوە کە بڕیارە لە نزیکترین کاتدا دووبارە ئیسڕایل و سوریا بە نێوەندگیری ئەمریکا لە پاریس کۆببنەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێککەوتننامە ئەمنیەکەی نێوانیان.

دەشڵێن، دانوستانەکان لەنێوان هەردوولادا بەردەوامدەبێت لەسەر پڕۆژە ستراتیژیەکانی نێوانیان لەو ناوچانەی کە لەنێوان هەردوولادایە و بە ناوچەی داماڵراو دادەنرێت.

وتیشیان، بەپێی زانیاریەکان بڕیارە تاکو کۆتایی ئەمساڵ باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل لە سوریا بکرێتەوە و سوریاش بەم نزیکانە بچێتە نێو پەیماننامەی ئیبراهیمیەوە.













گەلەری