ئێوە کەزیمان دەبڕن ئێمەش
سنوورە دەستکردەکان
PM:01:41:22/01/2026
3036 جار خوێندراوەتەوە
پەری تاهیر
+
-
ئەوەتەیی ئەم شەڕە نەگریسە بەردەرگایی گرتووین
هیچ شتێک هێندەیی بڕینی کەزی ژنە شەرڤانێک دڵی نەڕەنجاندم، بەڵام لەسەر بنەمای
بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی و بەناوی ئەو پرەنسیپانەی لە یاسا و نۆرمە
نێودەوڵەتییەکاندا چەسپێنراون، هەڵوێستێکی ڕوون و دووفاقی دووپات دەکەمەوە , کە
ئەویش ئەو سنوورە دەستکردانەیە کە بەسەر کوردستاندا سەپێنراون، چونکە بە ئیرادەی
گەلەکەمان نەکێشراون، بەڵکو بە هێزی بەرژەوەندی و سیاسی بەسەرماندا سەپێندراون. ئەم
سنوورانە تەنیا هێڵ نین لەسەر نەخشەیەک، بەڵکو برینی کراوەن لە جەستەی یەک
نەتەوەدا.دابەشکردنی خەڵک و جیاکردنەوەیان لەیەکدی دابەشکردنی خاک،و دانانی
سنور لەهەر پارچەیەکی کوردستان و ، جیاکردنەوەی خێزانەکان و گۆڕینی دیموگرافیای ،
برینێکە لە دڵی هەمووماندا کە لە هەر پارچەیەکەی کوردستاندا بەداخەوە بەدی دەکرێت . کوردستان
بیرۆکەیەکی تێپەڕ و خەونێکی ڕۆمانسی نییە بەڵکو مێژوو زمان و کلتورێکی هاوبەشە . ئێمە
داوای ناداد پەروەری و لەناوبردی هیچ گەلێک ناکەین وەک ئەوەیی لەئێمە دەکرێت،
بەڵکو داوایی مافێکی سروشتی دەکەین: بۆ ئەوەیی دەنگمان ببیسترێت، بۆ ئەوەی ڕێز لە
بوونمان بگیرێت و وەک خاوەن ماف لەخاکی خۆمان مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت نەک وەک
میوانی کاتی.ڕاستە سنوریان بۆ کێشاین و بە زۆر دابەشیان کردین بەڵام کەس نەیتوانی
ئیرادەمان دابەش بکات ،ببینن لە رۆژئاڤا هاواری یەکدەنگی کرا لە هەموو پارچە
دابەشکراوەکان تاوەکو کوردستانیانی ئەوروپاش سنورە دەسکردەکانیان شکاند و هاواریان
کرد باکوور ,باشوور, رۆژهەڵات و رۆژئاڤا یەکە , کوردستان یەکە . گەلێک
کە بزانێت کێە، ناتوانرێت ئیرادە و هێزی بشکێنرێت ، سنوورە دەستکردەکانی قبوڵ نییە
و بەیەک دەنگی دەیشکێنێت