PM:11:22:22/01/2026
15604 جار خوێندراوەتەوە
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداریان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا ئه‌نجامدا و ده‌شڵێت، "پێشوازی له پشتگیری ئه‌مریكا و سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان ئێمه و حكومه‌تی سوریا".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هەسەدە له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر و به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ تۆم باراك، باڵیۆزی ئه‌مریكا و براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ئه‌نجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتگیری ئه‌مریكا و سیاسه‌تی تره‌مپ بۆ پرۆسه‌ی
ئاگربه‌ست، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی باڵیۆز تۆم باراك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و
دانوستانه‌كانی نێوان ئێمه و حكومه‌تی سوریا، جدی و گرنگن و پێشوازیان لێده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، " به په‌رۆشه‌وه و به هه‌موو تواناكانمانه‌وه
كارده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به یه‌كگرتنی راسته‌قینه و پاراستنی ئاگربه‌ستی ئێستا".