سەردێڕ:

با وەكو سفرە لەداخا بدڕێ‌ ورگی ڕەقیب

PM:03:45:21/01/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
نەبەز گۆران
+ -

بڕیارەكەی ژەنەڕاڵ مەزڵوم، شكۆمەندانە و كوردانە بوو. بڕیارێك بوو ڕیشەكەی لەناو مێژووی كوردایە، كە ئەم گەلە هەرگیز خۆی نادات بەدەستەوە و بۆ هەمیشە بەهزر و بە كردە، تێدەكۆشێت بۆ بەرگریكردن لە ناسنامە و بوون و ئازادی و خاكی خۆی. تێدەكۆشێت بۆ دەركردنی داگیركەران و هێنانەدی ئامانجەكانی. بڕیارێك بوو لە چركەساتێكی مێژووی كورددا درا، ئەگەر پێچەوانەكەی بكرایە و خۆی بەدەستەوە بدایە، هەرگیز مەزڵوم نەدەبوو بەو مەزڵومەی ئەمڕۆ هەموو كوردێكی نیشتمان پەروەر، هەموو كوردێكی خاوەن بەها بەوجۆرە بەرگری لێبكات. ئەوە بڕیارەكەی مەزڵوم بوو جارێكی تر بەهەموو دونیای گوت: ئێمە گەلێكین هەرگیز لە مردن ناترسین و مردنمان پێ باشترە لە خۆبەدەستەوەدان.(ڕۆحی كوردبوون ناهێڵێت
_
ئێستا گەلی كورد ماڵەكانییان جێهشتوە و لەسەر شەقامەكان بەرگری لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات. ئەو كوردانەی لە سنووری نوسێبین، كە سنوورەكەیان شكاند. ئەوە شكانی هەیبەتی ئینگلیز و ئەمریكا بوو، شكانی ئەو نەخشەیە بوو گەلێكی پارچەپارچە كرد لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆی. شكانی شكۆی ئەو زلهێزانە بوو، دەیانەوێت چارەنووسی گەلێك بەسەر بەرژەوەندییەكانی خۆیاندا بەرەو تاریكی ببەن. هاتنە دەرەوەی كورد و پڕكردنی شەقامەكان، خەونی داگیركەری تورك و عەرەب بۆ ڕۆژئاوای كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە. بە دیوێكی تردا كوردەكانی رۆژئاوا گەڕاونەتەوە بۆ خاكە جوانەكەی كورد، خاكە پیسەكەی عەرەبیان جێهێشتووە، ئەم گەڕانەوەیە بۆ ماڵی كورد وزە و هێزیان پێدەدات و دڵنیاین عەرەب و توركەكان تێك دەشكێنن و وەك میرەكانی پێشویان چۆن لە كۆبانێ‌ تەمێیان كردن، ئەمانیش تەمێ دەكەن.

_
هیچ گومانمان لەوە نییە ڕۆژئاوای كوردستان ئەو چارەنووسەی نابێت، داگیركەران و نۆكەرەكانیان خەونی پێوە دەبینن. كورد گەلێكی بەهێز و مەزنە، سەیربكەین دەبینن بەسەر ڕِووداوی زۆر سەختدا تێپەڕیوە. ساڵی هەزارو نۆسەد و حەفتاو چوار كەوتنی كورد دەست پێدەكات، ساڵێك دوای ئەو كەوتنە هەڵدەستێتەوە. ساڵی چل و شەش دەكەوێت، دووساڵ دوای ئەو كەوتنە هەڵدەستێتەوە و لە ڕێگای حیزبەوە خۆی ڕێك دەخات. ساڵی هەزارو نۆسەد و هەشتاوهەشت كۆمەڵكوژ دەكرێت، سێ‌ ساڵ پاش ئەوە هەڵدەستێتەوە و ئەو سیستەمەی كۆمەڵكوژی كردووە لەناوی دەبات. چیرۆكی هەڵسانەوەكانی كورد لە هەموو پارچە دابەشكراوەكانی كورد، زۆر سەرنجڕاكێش و خێران. هەمیشە بە ئەوی داگیركەری وتووە یان ماڵەكەم دروستدەكەم، یان چۆن تۆ ناهێڵی من ئاسوودە بژیم، منیش ناهێڵم تۆ ئاسودە بیت. دوای لۆزانەوە تا ئەم چركەساتە، تورك و عەرەب و فارس ئاسودەییان بەخۆیانەوە نەدیوە، هەرواش دەبێت تا ئەو كاتەی كورد دەگات بە ئامانجەكانی خۆی.

_
پرسی نۆكەران زۆرجار خەڵكی بێزاركردوە. ئەمە پرسێكە هەرگیز چارەسەری بنەڕەتی نەكراوە. ئەو هزرە میهرەبانەی لە كورددا بۆ دوژمنەكەی و نۆكەرەكانی هەبووە، ئیتر پێویست بە دووبارەكردنەوە ناكات. هزرێكە ڕِەنگە لەم نەوەیەدا كۆتایی پێ بێت، چونكە كورد باجێكی زۆریداوە لەسەر ئەوەی میهرەبان بووە لەگەڵ نۆكەر و دوژمنەكەی. نیگەرانی زۆری ناوێت، وا چاوەڕوان دەكرێت دوای ناساندنیان كەسایەتییەكەیان لەناو خەڵكدا تێك دەشكێت، چونكە نوێنەرایەتی ڕۆحە بە شكۆكەی كورد ناكات، ئەم تێكشاندنەشیان فڕێدانیانە بۆ دیوە تاریكەكەی ژیان و مێژوویان.


گەلەری