AM:10:46:25/01/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، پاسپۆرتێك ساڵێك زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی بەسەرچوونەكەی (Expire)، واتا جۆری مامەڵەی خواستی داواكاریی هاووڵاتیی خۆی (حسب رغبە) لە ٢٠٠ هەزار دینارەوە كرایە ٥٠ هەزار دینار.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، خزمەتگوزاریی زیاتر لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە ساڵی نوێدا بۆ مامەڵەی نوێكردنەوەی پاسپۆرت زیاد كرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پاسپۆرتێك ساڵێك زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی
بەسەرچوونەكەی (Expire ) ، واتا جۆری مامەڵەی خواستی داواكاریی
هاووڵاتیی خۆی (حسب رغبە)، لە ٢٠٠ هەزار دینارەوە كرایە ٥٠ هەزار دینار.