سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی، لە ناو دانیشتنیی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
پەرلەمانی
عێراق بە فەرمی ناوی ١٩ کاندیدی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە و رۆژی سێشەممە هەڵدەبژێردرێت.
بە گوێرەی
دەستووری هەمیشەییی عێراق (ساڵی ٢٠٠٥) و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی،
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکێکە لە گرنگترین و هەستیارترین دانیشتنەکانی پەرلەمان،
چونکە کلیلی پێکهێنانی حکومەتە.بەپێی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی، کۆبوونەوەی
تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی
پەرلەمان هەیە.واتە لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار، دەبێت لانی کەم ٢٢٠ پەرلەمانتار لە ناو
هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن، ئەگەر ئەو ژمارەیە ئامادە نەبن، کۆبوونەوەکە بەڕێوە
ناچێت.
میکانیزمی
دەنگدان و هەڵبژاردن
پڕۆسەی دەنگدان
بەپێی ماددەی (٧٠)ـی دەستووری عێراق بە دوو گەڕ بەڕێوەدەچێت:
گەڕی یەکەم:
لەو گەڕەدا هەر کاندیدێک بتوانێت دەنگی دوو لەسەر سێی کۆی ئەندامانی پەرلەمان
بەدەست بهێنێت، راستەوخۆ دەبێتە سەرۆک کۆمار بەڵام زۆر ئەستەمە هیچ کاندیدێک لە
گەڕی یەکەمدا ٢٢٠ دەنگ بەدەست بهێنێت، بۆیە زۆربەی جار دەچێتە گەڕی دووەم.
گەڕی دووەم؛
قۆناغی یەکلاییکرەوە
ئەگەر لە گەڕی
یەکەمدا هیچ کاندیدێک ٢٢٠ دەنگی نەهێنا، تەنها دوو کاندید کە زۆرترین دەنگیان
هێناوە دەچنە قۆناغی دووەمەوە، کێبڕکێکە لە نێوان ئەو دوو کەسەدا دەمێنێتەوە.
لەم گەڕەدا
مەرجی ٢٢٠ دەنگ نامێنێت، بەڵکو هەر کامێکیان زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە سەرۆک
کۆمار.
سوێندخواردنی
سەرۆک کۆمار و ئەرکی دواتر
دوای ئەوەی
سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت، لەبەردەم پەرلەمانتاراندا سوێندی یاسایی دەخوات.
گرنگترین ئەرکی
دوای هەڵبژاردنی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، پێویستە لە ماوەی ١٥ رۆژدا، کاندیدی
"گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان" رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.