سەردێڕ:

خۆسەر: ئەو منداڵانەی لە زیندانی ئەقتانبوون بە تاوانی جۆراوجۆر زیندانی کرابوون

PM:12:28:25/01/2026

852 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی زیندانەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەڵێت، ئەو منداڵانەی لە زیندانی ئەقتانبوون لە رەققە، بەشێکیان بە تاوانی جۆراوجۆر و بەشێکیشیان بەهۆی بەکارهێنانیانەوە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەوێ زیندانی کرابوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، دوای بڵاوکردنەوەی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی لەلایەن چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە زیندانی ئەقتان لە رەققە کە چەند مێرمنداڵێک لە زیندانەکەدان و چەکدارانی دیمەشق ئازادیان دەکەن.

بەڕێوبەرایەتی زیندانەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئەقتان نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا کۆمەڵێک مێرمنداڵیلە ناوەندی راگرتنی مێرمنداڵانەوە گواستەوە بۆ زیندانی ئەقتان و بەشێکی دیاریکراوی زیندانەکەش لە رەققە تەرخانکرابوو بۆ ئەو منداڵانە.

وتیشی، منداڵەکان بەشێکیان بەهۆی تاوانی جۆراوجۆرەوە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان دەستگیرکرابوون و بەشێکیشیان بەهۆی هەڵخەڵەتاندنیان و پەیوەندیان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆرستی داعش قوربانیبوون و دەستبەسەربوون.

هاوکات لە زیندانەکەشدا منداڵەکان مامەڵەیەکی تایبەتیان لەگەڵدا کراوە کە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەکاندا گونجاوبووە وپڕۆگرامی گشتگیری چاکسازییان بۆ دابینکراوە بە مەبەستی گۆڕینی رەفتار و راهێنانەوەی دەروونی و کۆمەڵایە، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە گەڕانەوەیەکی تەندروستیان بۆ ناو کۆمەڵگە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سزادانیان.













گەلەری