سەردێڕ:

عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی گروپێکی نوێی ئەندامانی داعش

PM:12:06:25/01/2026

740 جار خوێندراوەتەوە

عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ وەرگرتنی گروپێكی نوێ‌ لە ئەندامانی داعش كە ژمارەیان ٢٥٠ كەسە و لەڕێی ئاسمانی و وشكانییەوەو لەرێوشوێنێكی ئەمنی توندا دەگوێزرێنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دادی عێراق بە ماڵپەڕی (الجبال)ـی رایگەیاند، بەشی چاکسازی عێراق سەرقاڵی وەرگرتنی كۆمەڵێكی نوێیە لە ئەندامانی داعش کە لە ئێستادا لە ناو خاكی سوریان، لە چوارچێوەی هەماهەنگییە ئەمنی و دادوەرییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.

وتیشی، گروپی یەکەم کە بەم نزیکانە رادەست دەكرێن، کە ژمارەیان ٢٥٠ چەکدارە و ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە رێکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانە تیرۆریستییەکاندا هەیە بۆ وڵات، وەک ئامادەکارییەک بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنیان بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەشێکی دیکەی ئەندامانی داعش لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق لەژێر چاودێری راستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین ئاستی پاراستن و ئاسایش لە کاتی پرۆسەی گواستنەوە و رادەستکردن.













گەلەری