سەردێڕ:

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی سودانی و تۆم باراك

PM:11:19:22/01/2026

1104 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نێردەی ئەمریکا لە سوریا کۆبوونەوە و باسیان لەگرنگی ئاسایشی سوریا كردووە بۆ عێراق و ناوچەكە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتى سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا كردووە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە دیدارەکەدا، بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی سوریایان تاوتوێ کردووەو سودانی جەختی لە گرنگی ئاسایش لە سوریا بۆ عێراق و ناوچەکە و پێویستی هاوکاری بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی یەکگرتووی خاکی سوریا کردەووتەوە.

هاوکات ئاماژەشی بە هاوبەشی بنیاتنەری نێوان عێراق و ئەمریکا کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو دامەزراندنی بناغەکانی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام و پاڵپشتیکردنی هەوڵە دووقۆڵی و ناوچەییەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق و ناوچەکە.

لای خۆیەوە، تۆماس باراک پێزانینی سەرۆکی ئەمریکای گەیاندووەتە سودانی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە بواری پاڵپشتیکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و هەڵوێستی عێراق لەم قۆناغە هەستیارەدا.

هەروەها ستایشی هەنگاوەکانی سودانی و ئەدای هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کرانەوەی عێراق بەڕووی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی و دامەزراندنی ئابوری هاوبەش، کە فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەقامگیری پێکدەهێنێت.













گەلەری