PM:09:26:22/01/2026
1192 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی رووسیا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نیشتووەتەوە، کە بارێکی چەک و کەرەستەی لۆجستی هەڵگرتبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی سەرچاوەکانی روانگەی سووری، فڕۆکەکە لەژێر رێکارێکی توندی ئەمنیدا نیشتووەتەوە و بارەکەی کە پێکهاتبوو لە کەلوپەلی سەربازی و کەرەستەی پشتیوانی لۆجستی داگیراوە، ئەمەش هاوکات بووە لەگەڵ جموجۆڵێکی بەرچاو لە ناوخۆ و دەوروبەری فڕۆکەخانەکەدا.
ئاماژەیان بەوەش
کردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی دووبارە رێکخستنەوەی بڵاوەپێکردن و پشتگیری سەربازیی
رووسیادایە لە ناوچەکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییانەی ئێستا
وڵاتەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت، تا ئێستا روون نییە ئایا ئەم جوڵانە دەبنە سەرەتایەک
بۆ گۆڕانکاری فراوانتر لەسەر ئاستی سەربازی و ئەمنی یان نا.