سەردێڕ:

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هۆشداری دەدرێت

PM:11:47:21/01/2026

1732 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، رۆژی هەینی بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین بەفر لە دەڤەری راپەڕین دەبارێت کە پێشبینیکراوە ٢٠ بۆ ٣٠ سانتیم بەفر ببارێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بارستەی هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات و لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیش بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات و بەفر دەگاتە سەنتەری پارێزگاکانیش.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری ئەو شەپۆلە تا درەنگانی شەوی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٤ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر باران بارینی پچڕ پچڕی مامناوەندی دەبێت، هەندێک کاتیش شڵێوە دەبێت واتە، بەفر و باران ئاوێزانی یەک دەبن.

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا بڕی بەفربارینی لە ناوچەکانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکەدا، لەو شەپۆلەدا بەڕێژی ٢٠ بۆ ٣٠ سانتیم بەفر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەبارێت.













گەلەری