PM:11:01:22/01/2026
896 جار خوێندراوەتەوە
برێت مه‌كگۆرگ، رێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، پشتیوانی خۆی بۆ کوردەکانی رۆژئاوا دەربڕی و دەڵێت، كورد له سه‌رانسه‌ری عێراق و سوریا هاوبه‌شی چه‌سپاون و پێویسته به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، جیهان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه زۆر سه‌لامه‌تتره.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، برێت مه‌كگۆرگ، نوێنەری پێشوو له‌په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی، "دۆخی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به قوڵی نیگه‌رانییه، پێویستە ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وام بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ر جۆره تێكچوونێكی دۆخی ئه‌منی، به‌تایبه‌تی
له شوێنه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی داعش مه‌ترسی لێكه‌وته‌ی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه".
برێت مه‌كگۆرگ ده‌شڵێت، "كورد له سه‌رانسه‌ری عێراق و سوریا هاوبه‌شی
چه‌سپاون و پێویسته به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، جیهان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه
زۆر سه‌لامه‌تتره".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێرشی فراوانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوریا
بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاڤای كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه تۆم باراک، نێردەی ئه‌مریكا
بۆ كاروباری سوریا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع دوپاتكردۆته‌وه
و رایگه‌یاندوه، "هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كورد ته‌نها بۆ شه‌ڕی داعش
بوه و ئێستاش ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تێكه‌ڵ به سوپای سوریا بكرێن".