کەشناسی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و بۆ سبەینێش بەردەوامیی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم وتی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، درەنگانی شەو و بەرەبەیانی سبەینێ بارانبارین تەواوی هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، پێشبینی دەكرێت بەفر لە سنتەری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت.
وتیشی، لە ئەنجامى هاتنی شەپۆلێکى بەفر و باران بۆ سەر
ناوچەکە ئەمڕۆ بارانبارین لە كاتەكانی دواینیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی
سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەستپێدەكات، و پاشان
كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و راپەرین و پارێزگای هەولێر و لە
ناوچە شاخاوییەكانی باكوور بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە
كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەفر لە
ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و
راپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین زیاتر دەبێت، بۆ كاتەكانی شەو
كاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەكە كۆتاییدێت.
باسی لەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران
تۆمارکراوە کە -١ پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە کەرکوک و گەرمیانە کە ١٢ پلەی
سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
سلێمانی: ٦ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٢ پلەی سیلیزی