سەردێڕ:

شارەوانیی سلێمانی: یەکتربڕی ئارام بەربەست دەکرێت

PM:07:06:08/01/2026

1128 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، سبەینێ ئەندەرپاسی ئارام لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەربەستدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پڕۆژەکانی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، سبەی هەینی، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی، هەڵدەسێت بە بەربەستکردنی (ئەندەرپاسی ئارام) بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بە ئاراستەی رۆیشتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەربەستکردنەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازییە لە پەناڵی کۆنکرێتی تەنیشتەکان، کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە شۆفێران دەتوانن شەقامە لاوەکییەکان وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.













گەلەری