سەردێڕ:

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت

PM:05:54:08/01/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بە رووی گەشتیاراندا دادەخرێت، بەهۆی رێکخستنەوەی کاروبارە کارگێڕییەکان و ئەنجامدانی هەندێک کاری چاکسازی، لە رۆژی دووشەممەوە دەوام تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی کارکردن و رێکخستنەوەی کاروبارەکانی ناوخۆی دەروازەکە، سبەی هەینی هاتووچۆی گەشتیاران رادەگیرێت، رۆژی دووشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە و دەروازەکە دەکرێتەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە،داخستنەکە لە بەیانیی سبەی هەینی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ (هەینی و شەممە) دەروازەکە بە تەواوی دادەخرێت ورۆژی دووشەممە هاتووچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.















گەلەری