PM:05:24:08/01/2026
840 جار خوێندراوەتەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بڕیارێکی نوێدا ناوی سێ کاندیدی وەک شوێنگرەوە بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی وڵاتەکە ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وتی، بە پشت بەستن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران، رەزامەندیی لەسەر ناوی سێ کاندید دراوە بۆ ئەوەی وەک ئەندامی نوێ، شوێنی ئەو ئەندامانە بگرنەوە کە کورسییەکانیان لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی وڵاتەکە، بە هەر هۆکارێک چۆڵ بووە.
بە پێی راگەیەنراوەکە
جیهاد سەدام موحێسین عەبادی، کە خاوەنی شەش هەزار و ٧٩١ دەنگە، وەک شوێنگرەوەی
پەرلەمانتاری دەرچوو "ئەسعەد عەبدولئەمیر عەبدولغەفارعێدانی"، دیاریی
کرا.
رووئا حوسێن
جبووری، کە هەزار و ٢٨٢ دەنگی بەدەست هێناوە، وەک شوێنگرەوەی پەرلەمانتاری براوە
"سەلوە ئەحمەد مەیدان"، دیاریی کرا.
بورهان ناسر
محەمەد فەهد، بە بەدەستهێنانی حەفت هەزار و ٤٥٨ دەنگ، لە شوێنی عومەر مەشعان
دەبووس، دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار.
ئەم
گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە بەشێک لە کاندیدە سەرکەوتووەکان بڕیاریان داوە لە
پۆستە جێبەجێکارییەکان (وەک پارێزگار) بمێننەوە یان کشانەوەی خۆیان راگەیاندووە،
بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ئەو کاندیدەی لە هەمان لیستدایە و زۆرترین دەنگی دوای
ئەوانی هێناوە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شوێنیان دەگرێتەوە تاوەکو هاوسەنگیی
کورسییەکان تێکنەچێت.