سەردێڕ:

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چەندین تانک و درۆنی چەکدارانی حکومەتی سوریا سوتێنران

PM:05:01:08/01/2026

1028 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەڵێت، لە شاری حەلەب هێرشێکی وشکانی و ئاسمانیی بەرفراوانی چەکدارانی سەر بە حکوومەتی سوریایان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تێکشکاند و زیانێکی زۆری گیانی و سەربازییان بە هێرشبەرەکان گەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دوای سێ رۆژ لە تۆپبارانی چڕ بە تانک و موشەکی گراد، چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێرشێکی گشتگیریان بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان دەستپێکرد.

هێرشەکە بە بەشداریی زیاتر لە ٦٠ تانک و زرێپۆش و هەزاران چەکدار و بە پاڵپشتیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا، بەڵام لە بەرەکانی ئەشرەفییە، کاستێلۆ و گۆڕستانەکان، رووبەڕووی بەرگرییەکی توند بوونەوە.

لە ئەنجامی ئەم بەرپەرچدانەوەیەدا، تانکێک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێرشبەرەکان بە تەواوی تێکشکێنران و حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیش خرانە خوارەوە، هاوکات دەیان چەکداری هێرشبەر کوژران و چەکدارەکانیان ناچار بە راکردن و پاشەکشە کران.













گەلەری