سەردێڕ:

كەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو و رێژەی بارانبارین ئاشكرا کرا

PM:04:22:08/01/2026

1112 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی هەینی و شەممەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و هەوای سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران لە دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات پاشان بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران درێژ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلەکە درەنگانی سبەی شەو کاریگەرییەکەی زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، ئەم شەپۆلە بە بەفر بارین دەست پێدەکات و پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، زۆرترین رێژەی دابارین بە گوێرەی نەخشەکانی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەبێت پاشان پارێزگای هەولێر ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی.

هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٤-٦ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو لە سەنتەری شارەکان لەکاتی هاتنی شەپۆلەکە:

هەولێر: زیاتر لە ١٥ ملم.

سلێمانی: زیاتر لە ١٥ ملم.

هەڵەبجە: زیاتر لە ١٢ ملم.

کەرکووک: زیاتر لە ١٠ ملم.

دهۆک: زیاتر لە ٢٠ ملم.

بڕی بەفربارینی پێشبینکراو لە هەندێ ناوچەی شاخاوی لە کاتی هاتنی شەپۆلەکە:

حاجی ئۆمەران: ١٥-٢٥ سم.

کۆڕەک: ١٥-٢٠ سم.

پێنجوێن: ٢٠-٢٥ سم.

کانێ ماسی: ٣٠-٤٠ سم.

ئامێدی: ٢٠-٣٠ سم.

بڕی بەفربارینی پێشبینیکراو لە کاتی هاتنی شەپۆلەکە لە ئیدارە سەربەخۆکان:

ئیدارەی سۆران: ٢-٤ سم.

ئیدارەی ڕاپەڕین:١٥-٢٥ سم.

بڕی بارانبارینی پێشبینیکراولە کاتی هاتنی شەپۆلەکە لە ئیدارە سەربەخۆکان:

ئیدارەی زاخۆ: زیاتر لە ٢٠ ملم.

ئیدارەی سۆران: زیاتر لە ١٥ ملم.

ئیدارەی ڕاپەرین: زیاتر لە ١٥ ملم.

ئیدارەی گەرمیان: زیاتر لە ١٠ ملم.













گەلەری