سەردێڕ:

یەكگرتووی ئیسلامی: پێویستە حكومەتی سوریا و هەسەدە بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ

PM:03:45:08/01/2026

556 جار خوێندراوەتەوە

یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، بە نیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزییەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مقصود و ئەشرەفیە دەكەن لە پارێزگای حەلەب.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی لانونی دووەمی ٢٠٢٦، یەكگرتووی ئیسلامی دەبارەت بە رووداوەکانی سوریا لە راگەیەندراوێکدا وتی، نیگەرانن لەوەی دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە و هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دانیشتووی ناوچەکە ئاوارەبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین بەزووترین كات كۆتایی بەو پێكدانانە بهێنرێت و هەردوولا بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان بۆ چارەسەری كێشەكان بەرێگای ئاشتی لەسەر بنەمای رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی سوریا و سەركردایەتی هەسەدە .













گەلەری