سەردێڕ:

پارتی کاندیدی خۆی راگەیاند و لەتیف رەشیدیش خۆی کاندید کردەوە بۆ سەرۆک کۆمار

PM:04:19:05/01/2026

688 جار خوێندراوەتەوە

پارتی بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و لەلایەكی دیكەوە لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری ئێستا چاوی لە پۆستەكەیە و دەیەوێت جارێكی دیكە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فوئاد حسێن، وەک کاندیدی فەرمی پارتی، سیڤی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق پێشکەش کرد.

دوێنێش، هۆشیار زێباری سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تالەبانی کۆبووەوە و پێی وت، پارتی داوای کردووە یەکێتی چەند کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەبێت و ئەوان دەنگ بە کاندیدێکیان دەدەن.

بەڵامئەمڕۆ یەکێتی بەفەرمی نزار ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد، بەپێی زانیارییەکان لایەنە شیعەکانیش رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەری، هاوکات لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق، خۆی کاندیدکردووە بۆ پۆستەکە.

پەرلەمانی عێراقیش بڵاویکردەوە، ژمارەی کاندیدانی پۆستی سەرۆ کۆمار گەیشتە ٧٠ کەس.













گەلەری