PM:11:24:04/01/2026
624 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق و دوو جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ دانانی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كرد به جۆرێك كه مانگانه په‌رله‌مان هه‌شت دانیشتن بكات و هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له په‌له‌كردن له پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كرده‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌یحان عه‌دنان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاماژە
بەوەکراوە، له كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به كاری په‌رله‌مانه‌وه
كراوه و جه‌خت له گرنگی كاراكردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی
داهاتوودا كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانانی
خشته‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كردووه به‌شێوه‌یه‌ك كه مانگانه په‌رله‌مان هه‌شت
دانیشتن ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له په‌له‌كردن له پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی
په‌رله‌مان كردووەته‌وه تاوه‌كو به رۆڵی خۆیان هه‌ڵسن و بۆ هه‌نگاوی ده‌ستپێكیش
له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا لیژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكانی فراكسیۆنه‌كان
پێكبهێنرێت كه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیارێك بێت بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی
ناوخۆ و ئیستحقاقاته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پسپۆڕییه‌كان.