وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرد و دەڵێت، "چیتر خوێندکاران پێویستیان بە هێنانی پشتگیری نییە بۆ لێخۆشبوونی کرێی خوێندن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ئاسانکارییەکی نوێی بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە راگەیاند کە دانیشتووی چەمچەماڵن و دەیانەوێت سوودمەند بن لە بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن.
بەپێی
فەرمانێکی وەزاری بڕیاردراوە، کە خوێندکاران ناچار نین بچنە هیچ فەرمانگە و
لایەنێک بۆ هێنانی پشتگیری نیشتەجێبوون، بەڵکو زانکۆکان (بەشی تۆمار و دارایی) راستەوخۆ
لە رێگەی سیستمی زانکۆلاین و کۆدی تاقیکردنەوەکان دڵنیادەبنەوە.
هاوکات ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارانەی دەرچووی پەروەردەی چەمچەماڵن، لە کۆدە ١٣
ژمارەییەکەیاندا، ژمارەی (پێنجەم و شەشەم)یان بریتییە لە (05) ئەمەش
وەک بەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ لێخۆشبوونەکە هەژمار دەکرێت.
ئەم لێخۆشبوونە
وەک هاوخەمییەک بۆ خەڵکی ناوچەکە بەهۆی کارەساتە سروشتییەکەی ئەم دواییە دەرچووە و
ئەمانە دەگرێتەوە:
خوێندکارانی
دانیشتووی چەمچەماڵ و دەوروبەری.
ئەوانەی لە
خوێندنی پارالێل یان ئێواران وەرگیراون.
سەرجەم
قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا،
ماستەر و دکتۆرا).
لێخۆشبوونەکە
بۆ ماوەی ماوەی کرێی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەبێت.
ئەم هەنگاوە
ئامانج لێی کەمکردنەوەی رۆتین و بارگرانی داراییە لەسەر شانی خوێندکارانی ناوچە
زیانلێکەوتووەکان.