ئەمڕۆ تا کۆتایی دەوام، ٤٢ کەس فۆڕمی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕکردەوە، سبهی دووشهممهش دهرگای خۆپاڵاوتن دادهخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، تاوەکو کۆتایی دەوام، ٤٢ کەس فۆڕمی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پڕکردەوە و پێشبینی دەکرێت سبەینێ کە کۆتا رۆژی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە، ژمارەکە بەرزتر ببێتەوە.
هاوکات لەو
ژمارەیەش له پێنج ژن ههن كه یهكهمجاره له مێژووی عێراقدا، سبهی دووشهممهش
دهرگای خۆپاڵاوتن دادهخرێت.
رۆژی سێشەممەی
رابردوو هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق، وەک یەکەم هەنگاوی
دەستووری دوای دەستبەکاربوونی، بە فەرمی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری
عێراق کردەوە، کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە بۆ تەواوکردنی دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت.
دوێنێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا، وادەی کۆتایی بۆ وەرگرتنی
داواکاریی ئەو کەسانە دیاریی کردبوو کە ئارەزووی خۆپاڵاوتنیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆک
کۆمار.
بە پێی راگەیەنراوەکەی
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦،
دیاریی کراوە وەک دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی پاڵێوراوان.