سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا خوشک و برایەک گیانیانلەدەستدا

PM:02:21:11/01/2026

616 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گوندێکی وەرتێ ئۆتۆمبێلێک خوشک و برایەک دەشێلێت و گیانیانلەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی سەرنەوسی ناحیەی وەرتێ، ئۆتۆمبێلێک لە خوشک و برایەکی دا کە قوتابین، هەردووکیان گیانیانلەدەستدا.

وتیشی، دوو منداڵەکە بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراون، لەوێ گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابییەکان یەکێکیان پۆلی یەکی سەرەتاییە و ئەوەی تریشیان پۆلی پێنجی سەرەتاییە و تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ ١٠ ساڵدایە، لە کاتی چوون بۆ قوتابخانەدا توشی ئەو رووداوە بوون.



کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری