PM:04:22:04/01/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی باڵای هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی سوریا لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانیان کۆتاییهات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، میدیاکانی نزیک لە هەسەدە بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسانی حکومەتی سوریا لە دیمەشق کۆتایی هات، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە لەسەر چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵبوونی سەربازی لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریادا.
هاوکات تا
ئێستا وردەکاریی تەواوی رێککەوتنەکە یان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە و
بڕیارە دواتر ئەنجام و وردەکارییەکان بۆ رای گشتی بڵاوبکرێنەوە.
هەر ئەمڕۆ
بەیانی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پۆستێکدا لە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' رایگەیاندبوو، شاندێکی سەرکردایەتیی هەسەدە گەیشتە دیمەشق
و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سوریا لە کۆبوونەوەدایە.