سەردێڕ:

روانگەی سوری: ئەوەی بەرامبەر کوردەکانی حەلەب کرا کۆمەڵکوژی و تاوانە

AM:10:32:12/01/2026

764 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەی حەلەب کرا کۆمەڵکوژی و تاوانە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی، لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆگەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، ٢٣ کەس کوژراون و بە سەدان کەسیش برینداربوون.

وتیشی، ئەم رووداوانە تێکچوونێکی ئەمنی و پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا دەکەن لە کاتێکدا گەڕەکەکانی حەلەب دەگۆڕدرێن بۆ دیمەنی لەسێدارەدان و تۆڵەسەندنەوەی بەکۆمەڵ.

ئەمەش لە کاتێکدایە تادێت، داواکارییەکان لەلایەن خەڵک و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە زیادبووندان بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم تاوانانە و سزادانیان.

 













گەلەری