AM:08:04:04/01/2026
468 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٥٧ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، عەمباركردنی نەوتی خاو و
بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، کە وەک یەكێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت
دادەنرێت.