PM:05:39:03/01/2026
844 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.
هاوکات، ئارام
عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیك كاتژمێر چوار
و ٣٠ خولەكی ئێوارە، ئاگاداركراونەتەوە، ماڵێك لە گەڕەكی هوانە ئاگری گرتووە و
بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی تیمەکانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
هۆگر هەڵگورد - سلێمانی