PM:12:36:03/01/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، هێرشێكی گهوره و فراوانیان كردووهته سهر ڤهنزوێلا و سهرۆكی ڤهنزوێلا و هاوسەرەکەیان دهستگیركردووه و له ڤهنزوێلا براوهته دهرهوه. میدیاكانی ئهمریكاش دەڵێن، هێزی دەلتای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتووانە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجامدا و نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی دەستگیر کراون و لە وڵات براونەتە دەرەوە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی و بەپێی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە و
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەردەکاری لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکەن.
هاوکات کەناڵی
سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ،
گڵۆپی سەوزی بۆ سوپای وڵاتەکەی هەڵکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان و هێزی تایبەتی دەلتای ئەمریکی سەرۆکی ڤەنزوێلای
دەستگیرکردووە".
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ شەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کاراکاسی پایەتختی ڤەنزوێلا بیسترا و دواتر
دەرکەوت کە ئەمریکا لەڕێگەی چەند هەلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی جەنگییەوە هێرشی کردووەتە
سەر ئەو وڵاتە.