سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە

PM:05:43:01/01/2026

556 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، تاوەکو ئێستا لایەنەکان رێکنەکەوتوون لە سەر دیاریکردنی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بۆیە هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردن و دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، عودەی عەبدولهادی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هێزەکانی پێکهێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، دیارترینیان گەیشتنە بە کۆدەنگی لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ژمارەی کاندیدەکان بۆ ئەم پۆستە کەمکردووەتەوە بۆ سێ کەس، روونیشیکردەوە، بە هۆی هەبوونی بیروڕای جیاواز و داواکاریی لایەنەکانی ناو هاپەیمانێتییەکە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەکلایی بکرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەی داهاتوو رەنگە دیدگای لایەنەکان لێک نزیک بێت و کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت، بەڵام هەمیشە پێویستە ئەوەمان لە بیر بێت لەم جۆرە کۆبوونەوانەدا ئەگەری رووداوی پێشبینینەکراو و سەرسوڕهێنەر هەیە".













گەلەری